لە هەولێر دوو کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
دوای ئەوەی چەند حالەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژانی رابردوو لە هەولێر تۆمارکران، ئەمڕۆ دووحالەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکران.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە.
وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠