وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی كردبێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی نوێ تووش بوون به ڤارۆسی كۆرۆنا تۆمار كران ژماره‌كه به خێرای زیادی كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاد بوونی ده‌نگۆی دووباره قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وهزیریتهندروستی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یێنێت كه پێنشیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان نه‌كردووه.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆڕاگەیاند: “ئێمە هیچ پێشنیازێکمان نەکردووە تاکوو قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان درێژ بکرێتەوە”.
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ” لەگەڵ ئەوەین خۆپارێزی بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێت و ماسک و دەستکێش بەکار بهێندرێت ئه‌گینا خۆم هیچ لێدوانێکم نەداوە و باسی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بکەم “.
وەزیری تەندروستی جەختی کردەوە: “نیگەرانن لەوەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە”.