شێركۆ عه‌بدولا: به‌بێ ئه‌وه‌ی بریكاری وه‌زیر بێت به بریكاری وه‌زیر خانه‌نشینكراوه مووچه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له بازاڕی نه‌وت مانگانه 216 به‌رمیل نه‌وتی پێدهكڕێت و ساڵانه‌ش به مووچه‌كه‌ی به هه‌مان نرخی ئێستا ده‌توانێت 673920 به‌رمیل نه‌وت بكڕێت
]دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو نووسه‌ره‌كانی یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان له لایه‌ن یه‌كێتی راسپێردران كه دژ به حكومه‌تی هه‌رێم وتار بنووسن به تایبه‌ت پرسی قه‌رز كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به شه‌فافی رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئیلتیزام و قه‌رزه له سه‌ر حكومه‌ت بڕی 27 ملیار دۆلاره نووسه‌رێكی یه‌كێتی له رێگای وتاره ته‌نزه‌كانی ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت.
له به‌دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك بۆ نووسه‌ر شێركۆ عه‌بدوللا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ناوبڕاو به پله‌ی بریكاری وه‌زیری خانه‌نشین كراوه به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ بریكاری وه‌زیر بێت و پێشتر رایگه‌یاندووه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی ره‌خنه گره هه‌قی خۆیه‌تی وه‌ك بریكاری وه‌زیر خانه‌نشین بكرێت.
خواكوڕك له به‌دوا داچوونهكهیدا كه له لیستی خانه‌نشینی ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستی كه‌وتووه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پێشتر له پۆستێك نه‌بوونه‌و خانه‌نشین كراون، شێركۆ عه‌بدولا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه مانگانه به بڕی 4330400 دیناری عێراقی خانه‌نیشنكراوه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه شێركۆ عه‌بدوللا وه‌ری ده‌گرێت بۆ هه‌رمانگێك ئه‌گه‌ر نه‌وت به 30 دۆلار بێت واتا 40 هه‌زاری عێراقی ئه‌وا رۆژانه ئه‌و نوسه‌ره‌ی یه‌كێـتی7 به‌رمیل و مانگانه 216 به‌رمیل نه‌وت وه‌رده‌گرێت بۆ سالێكی ته‌واویشی 673920 به‌رمیل نه‌وت وه‌رده‌گرێت له حكومه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك بریكاری وه‌زیر بووبێت.