حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، تا ڕۆژی شەشی حوزەیران داودەزگاكانی حكوومەت پابەندن بە دەوامی كەمترین فەرمانبەرانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا گوتی، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان، داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندن بە دەوامی كەمترین فەرمانبەرانیان تا ڕۆژی شەشی حوزەیران.
باسی لەوەش كردووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای ئەم رێكەوتە، رێكاری تر بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتەبەر.