ستراتیژی ئه‌مریكا له‌باره‌ی یه‌په‌گه و ره‌قه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت
خواكوڕك
لێكۆله‌رێكی ئه‌مریكی رووداوه‌كانی مه‌نبه‌ج بۆ رۆژنامه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی باس ده‌كات و پێیوایه ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ی كرد متمانه‌یه‌كی زۆری به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دا له‌گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه و ناكرێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه له ره‌قه دووباره بكرێته‌وه.
ئه‌م لێكۆله‌ره‌وه باس له ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له ره‌قه و ده‌ڵێت، كاتێك مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه، ئەمریكییەكان باسیان لەوە كرد كە منبج نموونەیەكی جوانی رادەستكردنەوەی دەسەڵاتە لەلایەن هێزە كوردییەكان بە عەرەبەكانی ناوچەكە، دوای ئەوەی شارەكە لە چەكدارانی داعش پاك كرایەوە.
ئارۆن ستاین لێكۆڵەر لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیك، بە واشنتن پۆستی راگەیاندووە، گروپه عه‌ره‌به‌كانی نێو یه‌په‌گه هه‌مان مه‌نهه‌ج و پرۆگرامه‌كانی په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن، و به‌شێكن له‌و هێزانه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه روونه و ناتوانرێت بشاردرێته‌وه.
ستاین ده‌شڵێت، له ئێستدا چه‌ند كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له نزیك ره‌قه كراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 250 چه‌كداری عه‌ره‌ب ئاماده ده‌كرێن بۆ دوای كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاره، به‌ڵام ئه‌م هێزانه هه‌مان به‌رنامه و وانه‌كانی په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن و مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌نبه‌ج، ره‌قه بكه‌وێته ژێر ئایدۆلۆژیای نا ئه‌مریكا.
بەپێی راپۆرتەكەی واشنتن پۆست، شرۆڤەكاران و رەخنەگرانی یەپەگە گومانیان هەیە لەوەی ئایدیۆلۆژیای ئەم گرووپە یەكسانیخواز و دیموكرات بێت، لەبەرئەوەی “لە ناڕەزایەتی خۆش نابن، وێنەی ئۆجالان لە مەیدانەكانی شار و نووسینگەكانی ئیدارەی شارەكان دەبینرێت، هەر وەكوو چۆن وێنەكانی ئەسەد باڵیان بەسەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی سووریادا كێشاوە”.
راپۆرته‌كه باس له خراپی په‌یوه‌ندی ئایدۆلۆژی نێوان په‌كه‌كه و ئه‌مریكا ده‌كات، و ده‌ڵێت بزووتنەوەیەكی كوردی كە خۆی بە شوێنكەوتووی ئایدیۆلۆژیایەكی دژی سیاسەتی ئەمریكا دەزانێ، مه‌ترسی هه‌یه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكان.