په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات له‌ مانگی شه‌ش بودجه‌ی ساڵی 2020 په‌سه‌ند بكرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنێكدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌بوونی ژماره‌ی پێویستی ئه‌ندامان له‌ دانیشتنێكدا ناوه‌رۆكی بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد حكوومه‌ت پابه‌ند ده‌كات تا سیی ئه‌م مانگه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020بۆ تاوتێكردن و په‌سه‌ندكردن ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.

پێشتر میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند بوو كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد نووسراو ئاراسته‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زارو بیست ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.

هاوكات ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ هه‌مان دانیشتندا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌ باره‌ی دووه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشینی و بریاره‌ی بخرێته‌ خشته‌ی كاری نزیكترین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌وه به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی هه‌مواردنه‌كه‌‌.

Back to top button