سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەک ئاراستەی  د. عەلی قەرەداغی دەکات

 

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی هاوخەمی  ئاراسته‌ی د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌منیداری گشتی یه‌كێتی جیهانی بۆ زانایانی موسڵمان دەکات .

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

 

بەڕێز د.عەلی قەرەداغی

 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان ( شێخ عبدالهادی محی الدین قەرەداغی) م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و بنەماڵەکەی ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button