ئاگادارییەک لە سەنتەری تیشکی ڕانیە بۆ ئاگاداری هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە
سەنتەری تیشکی رانیە ، لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتیانی دەڤەری راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە بۆ ماوەیک ئەو سەنتەرە دادەخرێت .
لە راگەیاندراوەکەدا باس لە هۆکاری داخرانی ئەو سەنتەرە دەکات و دەنووسێت هاووڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە بە هۆی ئەوەی چەند کەسێکی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە لەسەر بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و بەرێوەبەری سەنتەری تیشک بڕیار درا بە داخستنی سەنتەری تیشک/ راوێژکاری دوانیوەڕوان، تا رۆژی شەممە، جگە لەبینینی حاڵەتە کتوپڕەکان
لە کۆتاییشدا ئاماژە بە گرتنە بەری ڕێکاری پێویست دەکات بۆ پاک کردنەوەو ڕشاندنی سەنتەرەکە و دواتر کاتی کەرانەوەی ڕادەگەیەندرێت