یادی مامۆستا هێدی له‌ هه‌ولێر به‌رز راگیرا

خواكوڕك

له‌مه‌راسیمێكدا ئه‌مرۆ 11/1/2017 یادی شاعیری مه‌زن هێدی له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به‌رز راگیرا و تیایدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداریان تیاداكرد.

له‌ رێۆڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، هێدی كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی شۆرشی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌ و جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆرش بووه‌ و هه‌میشه‌ نامه‌ و په‌یامه‌كانی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جێگه‌ی باوه‌ڕ بووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، بەهۆی هۆگریم بە ئەدەب و لەبەربوونی هەندێ لە شیعرەكانی هه‌ردوو شاعیر مام هێدی و مام هه‌ژار، زۆر خۆشحاڵبوون و خۆیان لە من بە نزیك دەبینی. پاشان سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆپڵه‌یه‌ك له‌ شیعری مامۆستا هێدی خوێنده‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و به‌پێی پرۆگرامی مه‌راسیمه‌كه‌، وتاری خانه‌واده‌ و چه‌ند هاوڕێیه‌كی نزیكی مامۆستا هێدی ده‌خوێنرێته‌وه‌ و دواتر چه‌ند چاڵاكیه‌كی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

capture capturecv

hedi

Back to top button