حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی راگه‌یانراوكێ په‌یه‌ده‌ ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یه‌ده‌ ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ورد و دروشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه‌ و نیشانده‌رى ڕادده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانیه‌تى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌، “دیاره‌ جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره‌ خه‌ونیان بینیوه‌، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌؟! به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌!”.

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

دوێنێ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به ‌ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ر به‌وه‌ى په‌یه‌ده‌ ناوى كانتۆنى جزیره‌ى لێناوه‌، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ ده‌داته‌ پاڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوایه‌ ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵساون و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به‌ جزیره‌یان بۆمباران كردووه‌!.

له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ورد و دروشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه‌ و نیشانده‌رى ڕادده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانیه‌تى، ده‌ڵێین: دیاره‌ جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره‌ خه‌ونیان بینیوه‌، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌؟! به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌!.

سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
11/1/2017

Back to top button