وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە

 

وەزارەتی تەندروستی  حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ( ١٠٥ ) ی خۆیدا کە تایبەتە بە ئاماری گشتی کۆرۆنا ، ئاشکرای دەکات

 

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (105)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا: (2273) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1140) هەولێر، (688) سلێمانی، (400) دهۆك، (39) گەرمیان، (6) هەڵەبجە.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (90106) پشکنین بووە).

1- کەرەنتین

 

تاوەکو ئەمڕۆ (13589) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان “کەرەنتین” کراون، لەئێستادا تەنها (1448) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (228) لە هەولێر، (23) لە سلێمانی، (1197) لە دهۆك. وە (12141) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (733) هاووڵاتی بوو.

 

2- پشکنین

 

لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا: (2273) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1140) هەولێر، (688) سلێمانی، (400) دهۆك، (39) گەرمیان، (6) هەڵەبجە.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (90106) پشکنین بووە).

 

3- ئەنجامی (24) کاتژمێری رابردوو:  (1) گیان لەدەستدان، (142) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

* پارێزگای هەولێر (44) پۆزەتیڤ: (34) پیاو و (7) ئافرەت و (3) منداڵ، (30) بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (11) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی شارەوانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، سه‌لاحه‌ددین، بەختیاری، فەرمانبەران، نازماوە، گوندی ئینگلیزی، ئیسکان، برایەتی، ھانا سیتی، عارەبان، کۆمەڵگای کانی قرژاڵە، قەزای چۆمان و قەزای کۆیەن.

 

* پارێزگای سلێمانی (95) پۆزەتیڤ و (1) گیان لەدەستدان:

 

شاری سلێمانی (62) پۆزەتیڤ و (1) گیان لە دەستدان: (28) پیاو و (25) ئافرەت و (2) کوڕ و کچێکی گەنج و (6) منداڵ، (24) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و (37) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە دانیشتووی وارماوە، قەزای چەمچەماڵ، گشت تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

* ئیدارەی گەرمیان (33) پۆزەتیڤ: (23) پیاو و (9) ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و (7) تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان، رووناکی، گوندی رووناکی، راپەڕین، شۆڕش، جوتیاران، کەلاری نوێ، گردەگۆزینە، فەرمانبەران، که‌لاری کۆن و ئاوارەکان.

 

* پارێزگای دهۆك (1) پۆزەتیڤ: پیاوێك تەمەن (36) ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە لە کەرەنتین بووە، دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.

 

* پارێزگای هەڵەبجە (2) پۆزەتیڤ: خێزانێکی ژن و مێرد کە پیاوێكی تەمەن (55) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (55) ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی ھەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە، دانیشتووی ناو شاری ھەڵەبجەن.

 

4- ئاماری گشتی

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1466) تووشبوو، لەناویاندا (28) مردن هەیە و (542) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (896) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

وەزارەتی تەندروستی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

9ی حوزەیرانی 2020

Back to top button