لە سلێمانی کۆڕۆنا گەیشتە لوتکە

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی لەپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردەوە، “کۆرۆنا لە گەرەکەکانی ناوشاردایە، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە، بۆئەووەی دۆخەکەمان لەدەست دەرنەچێت و توشی کارەسات نەبین، تکایە هاوڵاتیانی خۆشەویست لەماڵەکانتان بمێننەوەو رێنمایە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن”.

بەگوێرەی زانیاریەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕک)، “ئەمرۆ لەسلێمانی سەرجەم نەخۆشخانەکان پڕبوون لە توشبووی کۆرۆنا و جێگای نەخۆش نەماوە بەڵام بەهۆی ڕێگری کردنیان لە لایەن بەرپرسانی یەکێتیەوە لاهور جەنگی هۆشداری دراوەتە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان کە نابێت هیچ لێدوانێک بدەن بۆ ڕاگەیاندنەکان نەدەن”.

ئەمەش دوایی ئەوە دێت کە ئەمشەو وەزارەتی تەندسی لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 100 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران کرد، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان، و حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی”.

Back to top button