عێراق سێهەم وڵاتە لە رێزبەندی ناسەقامگیری وڵاتاندا

 

 

پەیمانگای ئابووری و ئاشتی لە ئوسترالیا بە لەبەر چاو گرینی سێ پێوەری سەرەکی وەک تووندوتیژییەكان، شەڕی نێوخۆ، ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لێكۆڵینەوەیەكی لە 163 وڵات ئەنجام داوە .

 

ئەنجامەکان دەریا خستووە عێراق لەمساڵدا لە رووی ئەمنی و ئاساییشەوە یەك پلە بەراورد بە ساڵی رابردوو پاشەكشەی كردووە و لە دوای ئەفغانستان و سووریا ناسەقامگیرترین وڵایە جیهاندا .

 

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە یەکساڵی ڕابردوو تا ئێستا لەمساڵدا باری سەقامگیری لە 80 وڵات خراپتربووە و لە 81ی دیكەش  روو لە باشی بووە

 

هاوکات ئاماژە بە دە وڵاتی ئارامی جیهان دەکات و دەنووسێت 10 ئارامترین و سەقامگیرترین وڵاتی جیهان بریتین لە ئایسلاند، نیوزلاند، پورتوگال، نەمسا، دانیمارك، كەنەدا، سەنگاپوور، چیك، ژاپۆن و سویسرا

 

ناسەقامگیرتین و نائەمنترین ولاتانیش بریتین لە ئەفغانستان، سووریا، عێراق، سوودانی باشوور، یەمەن، سۆماڵ، لیبیا، كۆنگۆ، ئەفریقای ناوەڕاست و رووسیا

Back to top button