سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دا بڕیار لە سەر خاڵێکی هاوبەش دەدن

 

 

 

دوای ئەوەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حێراق کۆتایی پێهات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە .

 

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیارنی عێراق دا هاتووە ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دا  باسی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و جەخت لە چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کراوەتەوە،  بە تایبەت کە ئێستا عێراق رووبەڕووی چەندین کێشە ی سیاسیی و ئابووری بۆتەوە

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە ، مستەفا کازمی راگەیاندووە، کە هاوکاری و هەماهەنگی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندی دۆخی مەترسیداری  ئێستا گرینگی خۆی هەیە ، بە تایبەت قەیرانی ئابووری دوای دابەزینی  نرخی نەوت کە هۆکارەکەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

Back to top button