كەناڵێكی بەریتانی دەستی دەگات بە كۆمەڵێك زانیاری نهێنی سەربازی كۆریای باكور

خواكوڕك
كەناڵی سكانی بەریتانی لە راپۆرتێكی دا دەستی گەیشتووە بە كۆمەڵێك نهێنی سەبارەت بە بەتالیۆنی چێژ لە سوپای كۆریای باكور و نهێنی دروست بونی ئەو بەتالیۆنی چێژە ئاشكرا دەكات و لە راپۆرتەكەدا ئاشكرای دەكات كە بەتالیۆنی چێژ فێرگەیەكی تایبەتی کچانە و ژمارەیان دەگاتە 2000 کچ كە ھاوشێوەی نەبووە تاكو ئێستا لەنێو سوپای جیهانی دا.
 
كەناڵەكە پێكهاتەی ئەو بەتاڵیۆنە ئاشكرا دەكات رایدەگەێنێت، بەتالیۆنەكە پێكدێت لە جوانترین کچانی ئەو وڵاتە لە روویی جوانی لەش و رەنگی پێست و چێژیان بو سێكس كردن و سەرجێی، ئامانج لێی تێركردنی ئارەزووە سێکسی پرونۆگرافیەکانی تەواوی فەرماندەکانی ئەو وڵاتەیە، کە ئەم کارە لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە کە خانمان بەو جۆرە بەکاربهێنن، بەڵام لە کۆریای باكور، ئەم کارە بە ئاشکرا دەکرێت جا لەنێو فێرگەكە بیت یاخود دەرەوە.
هەر لەو بارەیەوە،ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ جیهانی و ئازادی تاكەكەس لە ڕاپۆرتیکدا ئاماژەی بەوە کردووە سەرۆکی کۆریای باکور زیاتر لە دوو هەزار کچی هەیە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 28 ساڵیدایە بۆ چێژ بەخشین بە خۆیی و فەرماندەکانی، بە كاریان دەھێنیت و بە خراپترین شێوە، تا ئێستا زیاتر لە 56 کچ لە سێدارە دراون بەهۆی باش ڕانەپەڕاندنی ئەو ئەرکەی لەسەر شانیانە یاخود لەو خوێندگەیە توانا راستەقینەكانی خۆیانیان پێشان نەداوە .

پێشتر لە ڕاپۆرتێكی زی جاپان تایمز(THE JAPAN TIMES NEWS) ئاشكرا كردبوو، كۆریای باكور ھێزێكی سەربازی راھینراوی لە ئافرەتان ھەیە ژمارەكەی دەگاتە نزیكەی “نیو ملیۆن “سەرباز كە بۆ ھەرمەبەستێك بیانەوەێ بەكاری دەھێنن”.
شایانی باسە کۆریای باکور یەکێکە لەو وڵاتە دیکتاتۆرە داخراوانەی کە زانیاری زۆر بە ئەستەم دێتە دەرەوە و دەچێتە ناوەوە، تەواوی سەرچاوەی زانیاری و میدیای سەردەم و پەیوەندییان بە دونیای دەرەوە كۆنترۆڵكراوە ،
Back to top button