کازمی لە هیچ وڵاتێک قبوڵناکەین کە هەڕەشە لە عێراق بکات
لەگەڵ ئەوەی تورکیا لە ئێستادا ئۆپراسیۆنێکئ دەست پێکردووەو ئێرانیش لە ناوچە سنوریەکان هێزی کۆکردۆتەوە بۆ ئۆپراسیۆن مستەفا کازمی رایگەیاند کە هەڕەشە لە هیچ وڵاتێک قبوڵناکەن.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ڕێگە نادەن كەس هەڕەشە لە عێراق بكات، ئاماژەشی بە هەوڵەكانی حكوومەتەكەی كرد بۆ توندكردنی سنوورەكانی دەرەوەی وڵاتەكەی.
ئەم ئێوارەیە كازمی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی بەغدا ئاماژەی بەوە داوە كە حكوومەتی عێراق هەوڵ دەدات سنووری دەرەوەی توند بكات و ڕێگەش بە هیچ كەسێك نادات هەڕەشە لە عێراق بكات