پەنا بەرانی کەمپی دۆمیز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
بە گومانی تووشبوونی پەنابەرانی کەمپی ( دۆمیز 2 ) بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک ، شەوی ڕابردوو هاتن و چوون لە ناو کەپەکە دا قەدەغە کرا .
لەمبارەوە ئادەم مەعرووف بڕێوەبەری کامپی دۆمیز لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەنەکان ئاشکرای کردووە تا ئێستا پشکنینی 14 کەس بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە .
لە درێژەدا ئادەم مەعرووف ئاماژە بەوە دەکات لە ناو تووشبواندا منداڵ و ئافرەتیشی تێدایە و ئەگەر بێت و ڕێژەی تووشبووان ڕوو لە هەڵکشان بکات ، ئەگەری کەرەنتینکردنی کەمپەکە لە ئارادایە