بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی ههولێر: جگە لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێک سەرجەم نۆرینگە و سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تری هەولێر دادەخرێن
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت کە بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی کارمەندان و هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێک سەرجەم نۆرینگە و سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تری هەولێر دادەخرێن.
بۆ/گشت (بەڕێوەبەرایەتی ، نەخۆشخانە ،سەنتەرەکان ، بنکە تەندروستیەکان)
بابەت/گشتاندن
لەبەر بەرژەوەندی گشتی کارو پاراستنی کارمەندان و هاوڵاتیان لەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،
ئاگادارتان دەکەینەوە بە ڕاگرتنی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەرەکان و بنکە تەندروستیەکان و دەزگاکانی تری تەندروستی بەیانیان وئێواران،
جگە لەو شوێنانە نەبێت کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بە شێوەی ئیشکگری بەردەوام دەبن لە ڕێکەوتی ۲۰۲٠/٦/٣٠ تاوەکو ۲٠٢٠/٧/٥ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بە پێی ڕێنمایێەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەکاتی چارەسەرکردن.
١.نەخۆشخانەی فریاکەوتن وڕاوێژکاری نێو نەخۆشخانەکان.
۲.سەنتەری تالاسیمیا.
۳.سەنتەری لیلی قاسم( بۆ چارەسەری شەکرە).
٤.نەخۆشخانەی نانەکەلی.
٥.کۆمەڵگای پزیشکی ددان.
٦.سەنتەری خانزاد (بۆ چارەسەری ددان).
٧.سەنتەری بانکی خوێن.
٨.کۆگای دەرمان و پێدویستی پزیشکی.
د. دلۆڤان محمد فاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی
۲۹ی حوزیرانی ۲۰۲۰