كۆمیتەی ناوەندی حدك دەست لەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی پەسند كرد

خواكوڕك

پاش ئەوەی دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لەسكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان(حدك) پێشكەش بە كۆمیتەی ناوەندی حزبەكەی كرد، ئەمرۆ كۆمیتەی ناوەندی حدك دەست لەكار كێشانەوەكەی خالید عەزیزی پەسند كرد.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان(حدك) پاش پێشكەش كردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە سكرتێری گشتی حدك، ئەمرۆ كۆمیتەی ناوەندی حدك دەستلەكار كێشانەوەی سكرتێری حزبەكەی پەسند كرد.

سەرچاوەیەك لەحزبی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند دەستلەكار كێشانەوەی خالید عەزیزی پەیوەندی بەخودی تێروانینەكەی هەبووە كە لەئێستادا بۆ دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان گونجاو نەبووە، واتا كۆتایی بەرنامەی سیاسی ئەو بووە، هەركەسیش لەسیاسەتدا پرۆژەكەی تەواو ببێت بێگومان نابێت حزب بەقوربانی خۆی بكات، دەستلەكار كێشانەوەشی لەحزمەتی حدك بووە.

Back to top button