سەید سادق : ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو گەنجاندا روو لە زیاد بوونە
بە پێچەوانەی ڕاوبۆچوونەکانی پێشوو کە گۆیا ، کۆرۆنا زۆرتر مەترسی هەیە بۆ سەر بەتەمەنەکان و گەنجەکان تووشی نابن ، لە ئیستادا تووشبوونی لاوان بەو پەتایە رووی لە زیاد بوونە .
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئەورۆ لە ” سەید سادق ” گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە کە ماوەی نزیک بە یەک هەفتە بووە لە ژێر چاوەدێری چڕ دا بووە