ھێزەكانی پاراستنی سنوور چەند بنكەیەك دادەمەزرێنن

 

بۆ ڕێگری كردن لە پێشێلكاریەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق،ھێزەكانی پاراستنی سنور چەند پێگەیەكی نوێ لەسەر سنوورەكان دادەمەزرێنن

 

بە ھۆی بوونی ھێزەكانی پەكەكە سوپای توركیا دوازدە بنكەی لەسەر سنورەكان دامەزراندووە و چەند جارێكیش بۆردومانی ناوچەی دانیشتوانی سڤیلی كردووەو چەند ھاوڵاتی شەھید بوون

 

حكومەتی عێراقی جگە لە دامەزراندنی ئەو پێگە سەربازیە نوێیانە بڕیارە داوای ناڕەزایی لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار بكات دژی توركیا

 

جێگەی ئاماژەیە ئەو هێزانەی سەرسنوورلە زاخۆ بەگشتی لە کوردانی ناوچەکە پێک هاتوون و چەندین ساڵە لەوێ جێگیر کراون و هیچ ‌هێزێکی نوێی سوپای عێراق ڕەوانەی ئەو سنوورانە نەکراوە

Back to top button