سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وێرای دەربڕینی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ محەممەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات
دەقی پرسەنامەکەن
هه‌واڵى كۆچى دوايى خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، كه‌سايه‌تى ديارى ئايينى و ڕێبه‌رى تەریقەتی كه‌سنه‌زاني قادریمان له عێراق و جيهان پێگه‌يشت. به‌م بۆنه‌يه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشيمان پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى مريدان و په‌يره‌وانى له كوردستان و له هه‌ر شوێنێكى جيهان بن ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.
له خواى مه‌زن داواكارين خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ميهره‌باني خۆييه‌وه، ئه‌مه دوايين ناخۆشى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان بێت و سه‌بوورى و دڵنه‌وايييان بداته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
4/7/2020