شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی:ھیچ موشەكێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانە نەكراوە
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراقی ڕایگەیاند ھیچ موشەكێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغداد نەكراوە و ئەوەشی لە میدیاكان بڵاو دەكرێتەوە دورە لەڕاستی
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی داوا لە ڕاگەیاندنەكان دەكات پێش بڵاو كردنەوەی ھەواڵی لەو جۆرە پێویستە ڕاگەیاندنەكان ڕاستیەكان بزانن و ھەواڵی وا بڵاو نەكەنەوە
پێشتر ھەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە كە لە لایەن گروپێكی میلیشیاكان موشەكێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانە كراوە بەڵام ھیچ زیانێكی نەبوە