گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ پێی ده‌ستور

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ییان ده‌ربڕیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان به‌ پێی ده‌ستوری عێراق، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان به‌ پێی ده‌ستور.


ئەحمەد مەلا تەڵال گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر به‌رده‌وامن به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا  له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵات.

گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند، لەئێستادا ژمارەیەك شاندی هەردوو حكومەت بەردەوامن لە سەردانییەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و پێویستیان بە كاتێكی زۆره‌ بۆ دانوستانەكان.

Back to top button