هەولێر : تووشبوون بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/05/webste-qalb-wena-100.jpg)
بژرا موسا گوتەبێژی تەندروستی هەولێر هۆشداری دەدات لەوەی ، دیاردەکان وا نیشان دەدەن ، تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵیر روو لە زیاد بوونە .
گوتەبێژی تەندروستی گشتی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە نزیكەی 650 كەس وبەشێك لە تووشبووان باری تەندروستییان ناجێگیرە
هاوکات ئاشکرای دەکات هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی تووشبووان دەگەرێتەوە بۆ کەمتەرخەمی هاووڵاتیان و پابەند نەوبوونیان بە ڕێنماییە تەندرووستییەکان .
لە بارەی ناجێگیر بوونی دۆخی تەندرووستی بەشێک لە تووشبووان گوتی لە ئێستادا 18 کەس لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دان و ئەگەری گیان لە دەستدانیان زۆرە .