ئەمریکا دواجار بەیەکجاری لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی کشایەوە

 

ماڵپەڕی ( سی ئێن ئین ) ئاشکرای دەکات ئیدارەی ترەمپ بڕیاری کۆتایی داوە بۆ کشانەوە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و بۆ ئەو مەبەستەش گۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار کردۆتەوە .

 

وەک سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە ، بڕیارەکەی ترەمپ وەک کاردانەوەیەک بووە بۆ هەڵکشانی رێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا و ترەمپ پەی وایە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کاتی قەیرانێکی ئاوا دا هیچ کاریگەرییەکی نەبووە ، بۆیە نەبوونی باشترە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە رۆبێرت مێنێندیز، سیناتۆری سەر بە دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەو هەنگاوەی سەرۆکی وڵاتەکەیان هیچ سودێکی نابێت و وڵاتەکە زیاتر توشی نەخۆشی دەکات.

 

هاوکات تۆڕی هەواڵی ( سی ئێن ئێن ) لە زمان بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە دوێنێ، سێشەممە لە رێگەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، بە نوسراوی فەڕمی کشانەوەی خۆیان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاندووە و سوورن لە سەر بڕیارەکەیان .

 

هەمان بەرپرسی ئەمریکی لە بەشێکی تردا بە سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زانیارییەکان لە بارەی کۆرۆناوە دەشارێتەوەو نایهەوێت ئەمریکا دەستی بە ڤاکسینی سەرەکی کۆرۆنا ڕابگات .

Back to top button