موسڵیەكان وەڵامی مستەفا كازمی و بەرھەم ساڵح دەدەنەوە

سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئازاد كردنی موسڵ و تا دێت ژیان لەو شارە زەحمەت تر دەبێت چونكە ھیچ پڕۆژەیەكی خزمەت كردنی تێدا نیە.

لەو یادەدا ھەریەك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی ئازاد كردنی موسڵ لە موسڵیەكان دەكەن و داوا دەكەن موسڵیەكان بگەڕێنەوە شارەكە.

بەڵام دانیشتوانی شاری موسڵ داوا دەكەن ھەریەك لە مستەفا كازمی و بەرھەم ساڵح سەردانی شارەكە بكەن و ببینن كە موسڵ ھێشتا وێرانە وشوێنی ژیان نیە.

سه‌رچاوه‌ : الحدث

Back to top button