ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كاتژمێری 12ـی شه‌و تا 5ـی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌گه‌یێندرێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له تایبه‌ت له سنوری پارێزگای هه‌ولێر تا دێت روو له زیاد بوونه ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی نوێیان ده‌ركرد و كه ئاسانكاری زۆری تێدایه بۆ خاوه‌نكار و كاسبكارانی هه‌ولێر
به پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر: له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له كاژێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له كاژێر 12ی شه‌و تاوه‌كو 05:00 به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكانەکان دادەخرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان. هەروەها هاتووچۆی لەنێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 11-07-2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و 15 بڕیاری نوێیان لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ و دەوامی فەرمانگەکان دەرکرد.
بڕیارەکان لە کاژێر 12:00ی ئەمشەو 11 لەسەر 12ی 2020 بۆ ماوەی هەفتەیەک و تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی 18 لەسەر 19-07-2020 دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بەمشیوەیەی خوارەوە دەبێت:
1- له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له كاژێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
2- هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون.
3- سه‌باره‌ت به كه‌رنتینی ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی دیکەوە له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه سنوورییه‌كانی دیکەی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌و رێكاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی دیکەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه دەبێت پشكنینی پشتڕاستكراوه‌یان له‌و شوێن و وڵاته‌ی كه لێیه‌وه هاتوون لابێت و ماوه‌كه‌ی 48 كاژێری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك و تێچووی خۆیان پشكنییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڵێن نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌شوێنی حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌كه‌ی خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
4- سه‌باره‌ت به بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سیسته‌مێكی بۆ پشكنین و چۆنیه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانەوێت بێنه هه‌ولێر داڕشتووه و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
5- ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یدا ته‌واوی ئه‌و گله‌یی و سەر‌نج و ره‌خنه و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا و پاك و خاوێنی و خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانی تاوتوێكرد و خستیه به‌رباس، دڵنییای ده‌ده‌ینە هه‌موو لایه‌ك به زووترین كات هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
6- چێشتخانه‌كان به پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتگوزار كراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی بۆیان دیاركراوه جێبه‌جێیان نه‌كات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت.
7- به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌خه‌یه.
8- ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، رێستۆرانتی باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، ده‌بێت ته‌نها به كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ری كه بۆ یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت كاربكه‌ن و ره‌چاووی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك کە له‌هه‌فته‌یەک كه‌متر نه‌بێت.
10- له رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌خه‌یه.
11- ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان)، به‌سیسته‌می شه‌فتات و به رێژه‌ی له 30% ده‌بێت له رۆژانی (یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وام (ده‌مامك)ی نه‌به‌ستابێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاووڵاتییه‌ك و موراجعێك به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نییه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵخی تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه راده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی جێنشینی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره، پێویست ناكات ده‌وام بكه‌ن.
12- له هه‌ر شوێنێكی بازرگانی و بازاڕ و دووكان و ماركێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ك رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێنه‌كرێن، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فتەیەک كه‌متر نه‌بێت.
13-كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی كراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له كاژێر (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ی ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردووكیان (ده‌مامك)یان به‌ستابێ.
ـ رۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(كاژێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
14- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوده‌درێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌كان بۆ به‌رگرتن له كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هه‌ر بڕیارێك له سنووری قه‌زاكه‌یان بیده‌ن و له كاتی پێویستیش بۆیان هه‌یه له سنووری قه‌زاكه‌یان كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌خه‌ی ته‌واوه‌تی رابگه‌یێنن.
15- ئه‌م بڕیارانه له كاژێر 12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر12ی 2020/7 ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه تاوه‌كو كاژێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی 2020/7.