له‌ حله‌ كچێك له‌ لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ده‌كوژرێت و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێده‌درێته‌ سه‌ر شه‌قام

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هۆكاری كوشتنی كچێك له‌ لایه‌ن خێزان و عه‌شیره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام دوای كوشتنی ته‌رمه‌كه‌ی فڕه‌درایه‌ سه‌ر شه‌قام و هیچ كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بوو كه‌ به‌ خاكی بسپێرێت.

میدیاكانی عێراق وێنه‌ی كچێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كچێك لە شارۆچكەی حلە لە باشوری عێراق لەلایەن عەشیرەتەكەیەوە دەكوژرێ دواتریش تەرمەكەی فڕێدە درێتە سەرشەقام تەنانەت هۆزەكەی نەیان هێشتوە كەس لە تەرمەكەش نزیك ببێتەوە.

هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك فڕه‌دانی له‌سه‌ر شه‌قام پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و به‌ خاكی سپاردووه‌.

Back to top button