پۆلیسی هه‌ولێر: دوو ئافره‌تی ده‌ستگیركرد كه‌ به‌بیانوی سواڵكردن دزییان له‌ ماڵان كردووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ دوو ئافرەتیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كردوه‌ كه‌ به‌هۆی سواڵكردنه‌وه‌، دزیشیان له‌ ماڵان كردوه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌كانیان لە بوونی حاڵەتێكی سواڵ و دزیكردن لە ماڵان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانرا دوای كەمتر لە كاتژمێرێك دوو ئافرەت ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ دوو ئافره‌ته‌كه‌ بە ناوەكانی (د.ت.خ) و (ك.ع.ع) كە لە پاڵ سواڵكردن هه‌ستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ش، بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان، بەند كران و درانە دادگا.

Back to top button