ســێ پـرســـــەنامە لـە بــارەگای بـــارزانییەوە
بارەگای بارزانی بە سێ پرسە نامەی جیاواز بەڵام هاوکات پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکانی خوالێخۆشبووان محەمەد حمە ساڵح، شێخ که‌ریم گڵێجاڵی، مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد حمە ساڵح دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی كۆچكردوو محەمەد حمە ساڵح،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول(محەمەد حمە ساڵح)مان پێگەیشت.
هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایش بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
21ـی7ـی2020
………………………………
ـ باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شێخ که‌ریم گڵێجاڵی ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی شێخ که‌ریم گڵێجاڵی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و باوکی هه‌ردوو شه‌هید(حه‌مه‌ی شێخ که‌ریم و عه‌زیز شێخ که‌ریم)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو(شێخ که‌ریم گڵێجاڵی) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
21ـی7ـی2020
…………………………
ـ باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر(مام ره‌سوڵ سارمه هێرۆیی)مان پێشگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.
له‌خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
21ـی7ـی2020