بە بۆمبی چێندراو کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە زیقار کرایە ئامانج
لە کاتی گوازتنەوەی پێداویستییەسەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە پارێزگاری زیقار ، دوو بۆمبی چێندراو کاروانەکەی کردە ئامانج و زیانێکی زۆری ماددی گەیاندە کاروانەکە .
ئەمڕۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرایان کرد لەو هێرشەدا کە لە سنووری پارێزگای زیقار کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکی ، زیانێکی زۆری ماددی بە دوواوە بووە بەڵام هیچ سەربازیکی ئەمریکی بەم هۆیەوە گیانی لە دەست نەداوە .
وەک لە هەواڵی میدیا عێراقیەکاندا هاتووە ئەو کاروانە لە ڕێگای بەتحای رۆژئاوای شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار کراوەتە ئامانج ، بەڵام تا ئیستا هیچ گرووپێک کردەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە