لە بیست و چوار کاتژمێردا ٢ هەزارو ٧٠٦ کەسی دیکە لەعێراق تووشی کۆرۆنا بوون
لە ڕاگەیاندراوێکدا اوزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تا ئێستا ٢ هەزار و ٧٠٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٢ حاڵەتی نوێی مردنیش تۆمار کراوە .
هە ر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لەوماوەشدا ٢ هەزار و ١٩٧ کەس چاک بوونەتەوە و توانیویانە بگەرێنەوە سەر ژیانی ئاسایی رۆژانە .
لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگاكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 387 حاڵەت، مەدینە توب: 112 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 466 حاڵەت، بەسرە: 230 حاڵەت، نەجەف: 64 حاڵەت، سلێمانی: 140 حاڵەت، هەولێر: 98 حاڵەت، كەركوك: 136 حاڵەت، دهۆك: 14 حاڵەت، كەربەلا: 185 حاڵەت، واست: 255 حاڵەت، دیالە: 59 حاڵەت، میسان: 72 حاڵەت، زیقار: 35 حاڵەت، ئەنبار: 13 حاڵەت، بابل: 138 حاڵەت، سەڵاحەدین: 80 حاڵەت، نەینەوا: 39 حاڵەت، دیوانیە: 86 حاڵەت، موسەننا: 97 حاڵەت”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 99865 كەس و لەو ژمارەیەش 4042 كەس گیانیانلەدەستداوە و 67147 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28676 كەسن كە 441 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.