بەحرەین ھۆشداری دایە توركیا
دوای وتەكانی خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا كە وتبوی لە كاتی گونجاو ئیمارات لە لایەن توركیا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت وەزیری دەرەوەی بەحرەین وەڵامی توركیا دەداتەوە
لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ھاتووە كە بەحرەین لە پشتی ئیمارات دژی توركیا دەوەستێت و ئیدانەی توندی وتەكانی وەزیری بەرگری توركیا دەكات
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند باشترە بۆ توركیا لە ڕێی دبلۆماسیەوە كێشەكانی چارەسەر بكات و دەست لە دەسوەردان لە وڵاتانی عەرەبی ھەڵبگرێت