پلازمای خوێن له سلێمانییهوه بۆ ههولێر دێت
دوای بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ بەخشینی پلازمای خوێن دوو گەنجی خەڵکی سلێمانی سەردانی هەولێر پایتەختیان کرد و پلازمای خوێنیان بەخشی.
ئارام عوسمان، ئەو گەنجەی سەردانی هەولێری کردو پلازمای خوێنی بەخشی راگەیاند، “لەگەڵ ئاوات عەبدلقادر هاتوین پلازما ببەخشین لەهەولێر، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانیەوە هاتوین بۆ شاری هەولێر.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی کوردستان دۆخی سلێمانی لەبڵاوبونەوەی کۆرۆنا ئێستا كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام دۆخەكە لە هەولێر “ناجێگیرە” و ژمارەی توشبووانی هەولێر هەر لە زیادبووندان.
ئارام عوسمان ئاماژەی بەوەشکردووه، هاتوین لێرە پلازما ببەخشین، جگە لەوەش ئامانجمان نەهێشتنی شارچێتی و دروستكردنی خۆشەویستیی زیاتر لە نێوان خەڵکی هەولێر و سلێمانی.
هاوکات سیروان تۆفیق، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەخشینی پلازمای خوێن راگەیاند، ئەو دوو گەنجەی شاری سلێمانی ئەمڕۆ لە سەنتەری خوێنی هەولێر پلازمای خوێنیان بەخشی.
ئهم پڕۆژهیه ئهمڕۆ سهعات 10ی سهرلهبهیانی دهست پێ دهكات، له ڕۆژانی داهاتوو گهنجی تری سلێمانی دێنه ههولێر و پلازمای خوێنیان دهبهخشن و ورده ورده پهرهی زیاتر به پڕۆژهكهیان دهدهن.