رێژەیەکی بەرچاو لە تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و کوردستان چاک بوونەوە
وەزارەتی تەندوستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوی ئەمڕۆی خۆیدا کە تایبەتە بە کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لە کاتێکدا کە 2 هەزارو 834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە بەڵام هاوکات 2 هەزار و 339 کەسیش چاک بوونەتەوە .
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون و زۆربەی تووشبووانیش لە بەغدا تۆمار کراون .
. لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.