لەدهۆك 20 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

له‌گه‌ل زیاد بوونی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ چاكیش ده‌بنه‌وه‌ رووی له‌ هه‌ڵكشانه‌و به‌ جۆرێك ئەمڕۆ 20 نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دھۆك بە تەواوی چارەسەربوون و نەخۆشخانەیان بەجێھیشَت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی ھەموو پشكنینێك بۆیان، دەركەوت 20 تووشبوو دیاربوو بە تەواوی چارەسەریان وەرگرتووە بۆیە نەخۆشخانەیان جێھێشت، سەرجەمی ئەو نەخۆشانەی تائێستا لە دھۆك چاكبوونەتەوە گەیشتە 455 كەس و 581 نەخۆشیش لە نەخۆشخان ماونەتەوە.
ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لەبەرزبوونەوەدان و لەپارێزگای سلێمانیش لەكەمبوونەوەدایە.
Back to top button