هه‌والێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ قوتابیانی پۆڵی 12
دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بەهۆی هەندێک هەڵە لەنێو پرسیارەکاندا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ژمارەیەک لە قوتابیان و مامۆستایانەوە رووبەڕووی رەخنەی تووندبووەوە، ئه‌گه‌رچی پێشتر وه‌زاره‌تی پەروەردە رایگەیاند، لە وانەکانی زیندەزانی و عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی و کیمیا هەڵە هەبووە بۆیە 32 نمرەی بۆ خوێندکاران گەڕاندەوە”.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كه‌وتووه جگه له‌و 32 نمره‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی بڕیاریدابوو بۆ قوتابیانی بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌وا بڕیاریداوه 10 نمره‌ی دیكه بۆ قوتابیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكرایانكردووه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو وه‌زاره‌ت له باره‌ی ئه‌و 10 نمره‌یه به فه‌رمی راگه‌یێندراوێك بڵاوبكاته‌وه.