10 چه‌كداری داعش به‌ زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووغ كوژران

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو تیرۆریستانی داعش زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووغیان كرده‌ حه‌شارگه‌ی خۆیان و چه‌ندین جار له‌وێوه‌وه‌ هێڕشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌كان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو هێڕشێكیان ئه‌نجامداوه‌.

عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق به‌ میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ شەوی رابردوو دژەتیرۆری عێراقی بە پاڵپشتیی فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە چیای قەرەچووغ لە مەخموور ئەنجامدا، کە بووە هۆی کوژرانی 10 چەکداری داعش”.

گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا رایه‌یاند لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا: نۆ ئەشکەوت، کۆگای خۆراک و دەرمانی ئه‌و رێكخراوه‌ لە چیای قەرەچووغ وێرانکراون.

دەزگای دژەتیرۆری عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا لەسەر هەمان بابەت، لە فەیسبووکی جەختی کردووەتەوە لەوەی لەماوەی سێ مانگی رابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر داعش چڕکردووەتەوە، دەشڵێ “بەتەواوی لەناوبردنیان، بەمزووانەیە و هیچ رێگەیەکی دیکە نییە”.

Back to top button