بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا له كانی ماسێ هاووڵاتیه‌ك شه‌هید بوو
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له نێو خاكی باشوری كوردستان سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچه سنوریه‌كان كرد، به هۆیه‌وه چه‌ندین هاونیشتمانی سڤیل له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان شه‌هید بوون ئه‌مڕۆش له شارۆچكه‌ی كانی ماسێی هاوڵاتیه‌كی دیكه شه‌هید بوون.
سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوبەری شارۆچکەی کانی ماسێ له باره‌ی شه‌هید بوونی هاووڵاتیه‌ك راگەیاند، “پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە گوندی کانی مەزنێ سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسێ کەسێک بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە شەھید بوو”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هاووڵاتیه شه‌هید بووه‌كه ناوی “خالید عەبدولڕەحمان”ـە، خەڵکی گوندی کانێ مەزنێیە و بەڕێوبەری قوتابخانەی گوندەکەش بووە. هه‌روه‌ها گوتیشی خالید عەبدولڕەحمان تەمەنی 63 ساڵانە و ئەمڕۆ لەکاتی بۆردوومانی فڕۆکەکاندا چووەتە ناو مەڕوماڵاتەکەی لە نزیک گوندەکە و لەوێ شەهید بوو.