رۆژئاوای كوردستان ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا روو له‌ هه‌ڵكشانه‌

 

سی و چوار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژئاوای‌ كوردستان تۆماركران . ئەمڕۆ چوار شەممە، جوان مستەفا هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر له رۆژئاوای‌ كوردستانی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، 34 تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون .

هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر راشیگه‌یاند كه‌ تا ئێستا ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسه‌كه‌ گەیشتە 253كه‌س. ڕوونیشیكردەوە كە 13 لەو تووشبوانه‌ لە حەسەكە، 11 لە قامیشلۆ، 5 لە دێرك، 4 لە عامودا و 1 حاڵەتیش لە كركی لەكی تۆمار كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد 21 له‌ تووشبوه‌كان پیاون و 13 ئافره‌تن. بەمه‌ش كۆی گشتی حاڵەتەكانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستانی سوریا گەیشتە 253 تووشبو. هه‌روه‌ها تائیستاكه‌ 36 نه‌خۆش ڤایرۆسه‌كه‌سان په‌ڕاندوه‌ و چاك بوونه‌ته‌وه‌ و15 كه‌سیش به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

Back to top button