چەند بڕیارێکى گرنگ لەوەزیرى دارایی هەرێمەوە
وەزیرى دارایى هەرێم چەند بڕیارێکى نوێ دەردەکات و رایدەگەیەنێت، شایستە داراییەکانى وانەبێژان خەرج دەکرێت و بڕیارەکەش تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە بەشێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون.
ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بڕیارێکى دیکەدا دەربارەى پێشینەکانى خانوبەرە و کشتوکاڵى و پیشەسازى و گەشتیارى بڕیاردەدات، بە لێخۆشبون بەرێژەى (15%) بۆ ئەو پێشینانە ئەگەر بەشێوەى یەکجارەکى پارەى پێشینەکە بگەڕێنرێتەوە.