فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق تیرۆریستانی داعشیان له چیای حه‌مرین بۆردوومانكرد
دوای زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق شانه نوستووه‌كانی داعشیان له زنجیره چیای حه‌مرین بۆردوومانكرد.
به پێی راگه‌یێندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی سەربازی عێراق ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگه‌یكانی عێراق له جۆری F16 چەند حەشارگەیەكی چه‌كدارانی داعشیان له چیای حه‌مرین بۆردومانكردوه.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی راشیگه‌یاندوه دوای كۆكردنەوە زانیاری ورد له‌سه‌ر جموجۆڵی چەكدارانی داعش، له‌رێگه‌ی فڕۆكه F16ه‌وه ژماره‌یه‌ك بنكه و شوێنی خۆحەشاردانی ئه‌و چه‌كدارانەیان بۆردوومانكردووە لە چیای حه‌مرین له سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
لەلایەكی دیكەشەوە بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان سێ چەكداری داعش لەموسڵ دەستگیركراوە.