ئیندۆنیزیا هه‌ركه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێت ده‌خرێته‌ نێو تابوتێك و ده‌بێت به‌ هاوركردن تا 100 بژمێرێت

دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان و گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنی توندی ته‌ندروستی به‌ ئامانجی رێگری كردن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتر له‌ ئێستادا به‌ستینی ماسك به‌ ته‌نها چاره‌سه‌ری رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دیاری ده‌كرێت بۆ ناچاركردنی هاووڵاتیانیش به‌ به‌ستینی ماسك چه‌ند وڵاتێك له‌ رێگای یاسایه‌كی تایبه‌ت سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ بێ ماسك دێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئیندۆنزیا یاسایه‌ی سه‌یر و تایبه‌ت په‌یره‌و ده‌كرێت و سزای بۆ پێشێلكاران داناوه‌ به‌ جۆرێك پۆلیس لە شوێنە گشتییەكانی جاكارتای پایتەخت تابوتێكی داناوە، هەر كەسێك بەبێ دەمامك لە شوێنە گشتییەكان ببینرێت، دەبێت بچێتە ناو تابووتەكە پاڵكەوێت و تا 100 بژمێرێت.

هه‌روه‌ها ئاژانه‌سه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پێشێلكار ده‌بێت بە بەرچاوی خەڵكەوە و لەو شوێنە گشتییەكان هاوار بكات و تا 100 بژمێرێت و  ئینجا رێگەی دەدەن لەناو تابووتەكە بێتە دەرەوە، بەو مەرجەی جارێكی دیكەش بەبێ بەستنی دەمامك لە ماڵەكەی نێتەدەر.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، تا ئێستا لەو وڵاتە پتر لە 187 هەزار و 537 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە، نزیكەی 7 هەزار و 832 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button