ئێران. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای ئیلامی هه‌ژاند جگه له بریندار بوون به سه‌دان كه‌س ژه‌هراوی بوون
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌لاتی كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هێز روویدا و به هۆیه‌وه به سه‌دان كه‌س بریندار بوونه كه برینیی به‌شێكیان قورسه.
له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام رایگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كه له شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوەروویداوه كه تا ئێستا 217 کەس برینداربوون و برینی 106 کەسیان برینەکانیان قورسە.
قاسم سلێمانی دەشتەکی، پارێزگای ئیلام فەرمانی فریاکەوتنی بەپەلەی دەرکردووە و دەیان تیمی فریاکەوتن لە کرماشان و شاری ئیلامەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و قایمقامی چارداوڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بووتڵەی تەقیوەتەوە گازی کلۆر بووە و بەهۆیەوە خەڵک ژەهراوی بوون.
به كاربه‌رانی سۆشیال میدیاش له‌و پارێزگای رایدهگهیێنێنن كه بوتلهكه ره‌نگه بۆ كارووباری ئه‌تۆمی به‌كار هاتبێت و به جۆرێك كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی جۆرێك له دووكه‌ڵێ ژه‌هراوی بڵاو بووه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له بهكاربهرانیش نووسیویانه ره‌نگه چه‌كی ئه‌تۆمی بێت به‌خۆماندا ته‌قیه‌وه.