بە ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت رێگای حاجی ئۆمەران نۆژەن دەکرێتەوە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاماژە بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی قیرتاوی هەولێر حاجی ئۆمەران دەکات.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە لە دوای ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بڕیاری داوە لە چەند رۆژی داهاتووە دەستبکرێت بە نۆژەن کردنەوەو قیرتاوکردنەوەی رێگای سەرەکی هەولێر حاجی ئۆمەران .

ماوەی چەند ساڵێکە ڕیگای سەرەکی هەولێر ، چۆمان ، حاجی ئۆمەران کە رێگایەکی ستراتیژی نێودەوڵەتی و بازرگانییە بۆ هەرێمی کوردستان بە هۆی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کیشەی بۆ دروست بووەو بۆتە هۆی کێشە بۆ شۆفێران و گەشتیاران . هەربۆیەش بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەرچووە

Back to top button