فارس عیسا : سبەی شاندی حکوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدهگهێنێت سبەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و دوو پرس لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن، ئەوانیش بریتین لە بودجە و نەوت.
فارس عیسا، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند بڕیارە سبەی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ھەمان شاندی ڕابردووە، سەردانی بەغدا بکات و لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات لەبارەی دوو تەوەری گرنگ، ئەوانیش پرسی بودجەی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە و پرسی نەوتن، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن و ئەم جارە ئومێدمان ھەیە رێککەوتن بکرێت.
راشیگهیاند ھەر کاتێک رێککەوتنی سیاسی لەسەر بودجە و نەوت کرا، دواتر ئەو رێککەوتنە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر دەکرێت، کە ئێستا کار بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داھاتوو دەکرێت و کوردیش لە ئامادەکردنیدا بەشدارە.
بڕیار بوو دوێنێ یەکشەممە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەردانەکە بۆ سبەی دواخرا.