دە چەكداری پڕۆئێرانی كوژران

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە 10 چەکداری پرۆئێرانی کە زۆربەیان عێراقیبوون، ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکان کوژراون، کە پێدەچێت ئیسرائیل بن

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی هەواڵی (AFP)ی ڕاگەیاند، کە ئەو بۆردومانانە لە دوورترین ناوچەی پارێزگای دێرەزۆر لە باشوری شارۆچکەی ئەلبوکەمال-ی سنووری عێراق ئەنجام درا، لە ئەنجامیاندا “10 شەڕڤانی پرۆئێرانی، هەشت عێراقی و دوو سوری کوژران” هەروەها “تێکدانی عەمبارەکانی تەقەمەنی و ئۆتۆمبێل” ی تایبەت

ناوچەی نێوان ئەلبوکەمال و ئەلمەیادین بە گوێرەی ڕوانگەکە، لە ڕێگەی گروپە پرۆسورییەکانی شەڕەوە لە پاڵ هێزەکانی سوپای سوریا لەژێر کاریگەری ئێراندایە

Back to top button