عەلی عەونی:ئەگەر داواكردنی دەوڵەت خیانەت بێت ئێمە خائینی كوری خائینین
لە ئێستادا هەڵمەتێك هەیە هەر كەسی باسی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بكات پێدەگوترێت كۆیلە و خائین و جاش و دەیان ناوی تر لەو بارەیەوە عەلی عەونی دەلێت، بەلێ لە ئێستادا والێكراوە هەر كەسێك باسی دەوڵەت بكات هێرشی دەكەنە سەر و بە خائین و كۆیلە و نەخوێندەوار و دەیان ناوی تر تۆمەتباری دەكەن”.
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیمانەیەكی دا ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستا هەندێك خەڵك وایان كردووە هەركەسێك باسی دەوڵەت بكات پێی دەلێن دەوڵەت بۆتۆ زۆر خراپە ئەگەر باسی دەوڵەت بكەیت ئێوە مووچەتان دەبرێت و بریسی دەبن و دەیان شتی تر دەلێت”.
هەروەها عەلی عەونی دەشلێت، لە ئێستادا هەركەسێك باسی دەوڵەت بكات لەلایان ئەو گروپە بە ( كۆیلە و پارتی) ناوی دەبەن، هەروەها دەشلێت ئەگەر داواكردنی دەوڵەت كۆیلایەتی و خیانەت بێت ئەوەی من كۆیلەم و خائینی كوری خائینم، چونكە دەوڵەتی مافی گەلی كوردستانە”.