حزبوڵڵا دەیانەوێت دارای لوبنان لەدەستیان بێت

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا ئەدیب سەرۆک وەزیرانی لوبنان گوتی ئەو نایەوێ لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی تایبەتمەند لابدات ، لە کاتێکدا هێشتا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە کاردایە .

فەڕەنسا فشار لەسەر سیاسەتمەدارانی لوبنان دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و سوربون لەسەر  چاکسازی بۆ ئەوەی وڵات لە قەیرانێکی دارایی و ئابووری سەخت دەرکێشن . بەڵام وادەیەکی وا کە لەگەڵ پاریس دا ڕێککەوتبوو ڕۆژی سێشەممە بەبێ پێشکەوتن تێپەڕی .

ئەوە لە کاتێکدا بووە کە هەردوو لایەنی شیعی، حزبوڵا و ئەمەل کە ئێران پشتگیریان دەکات، پێداگرییان لەسەر ناوهێنانی وەزیرەکانی حکومەت کرد و گوتیان دەبێت وەزیری دارایی لە نێویاندا بێت

Back to top button